به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی هەواڵی رۆیتەرز، لە دوایین ئاڵۆگۆڕەکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی نەوت جاریکی دیکە دابەزینی هەبووە و ئەوەش بووتە هۆی نیگەرانی و سەلێشێواوی وەبەرهینەران و دەرهینانی سەرمایەکانیان لە بازاڕی سعودیە.
بەهای پشکی بازاڕی بۆرسەی سعودیە لە تەنیا لە نیو کاتژمێری کرانەوەی بازاڕ، لە سەدا 1.6 دابەزینی هەبوو.
لە لایەکی ترەوە، بەهای پشکەکانی پترۆ رەبیق، سعودیە کایان و کۆمپانیاکانی پییەریش هەر یەک لە سەدا 3 دابەزینیان هەبوو.
بە وتەی "محەمەد ئەلعەجیل" بەرێوەبەری کۆمپانیای جریر، کەمبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان بۆ هۆی کەمبوونەوەی تێچووی بەکاربەرانی سعودیە، بە هۆی ئەوەی داهاتی سعودییەکان رووی لە کەمبوونەوە کردووە.